إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده ده‌ڵێ‌:‌ ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیى نێوان مرۆڤه‌كانه‌ و عیرفانیش په‌یوه‌ندیى تاكه‌كه‌سیى هه‌ر مرۆڤێكه‌ له‌گه‌ڵ خۆى و خواى خۆیدا. دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده‌، مامۆستاى زانكۆى تاران، ساڵى 1960 زایینى له‌ سنه‌ له‌ دایك بووه‌. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ ئیلاهییات- زانكۆى تاران. خاوه‌نى (15) كتێبى چاپكراوه‌، كه‌ نووسین و وه‌رگێڕانن. ماڵپه‌ڕی ئاژانس سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و عیڕفان ‌دیمانه‌یێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان پێك پێناوه‌.

    پرسیار: په‌یوه‌ندى ئه‌خلاق و عیرفان چییه‌؟

    د. جه‌لال جه‌لالیزاده: ئه‌گه‌ر تێڕوانینمان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كانی ئایین به‌ گشتی بێ، ده‌بینین كه‌ ئایین به‌ گشتی سێ به‌شه‌، ئه‌وانیش: بنچینه‌كانی بیروبڕوا، فیقهـ و شه‌ریعه‌ت، یان ئه‌حكامی كردارى و ئه‌خلاق و ڕه‌وشت كه‌ له‌م دابه‌شكردنه‌دا ناوێك له‌ عیرفان نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیرفان به‌ مانای خواناسی و یان ته‌زكیه‌ و پاككردنی دڵ و ده‌روون له‌ ئاكاری پیس و هه‌وای نه‌فس و گوناح بزانین، ئه‌وا له‌ قوڕئاندا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ته‌زكیه‌ و خاوێنكردنی دڵ و ده‌روون كراوه‌‌.

  • فه‌یله‌سووفه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانای ژیان بگه‌ن، زۆر قووڵ بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی ڕژدیان له‌سه‌ر داوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كه‌ ته‌نانه‌ت بووه‌ به‌ ناونیشانیان. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دانیشتنێكدا بڵێن، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ ده‌خه‌وێنێ، یه‌كه‌م پرسیار كه‌ لێی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: مانای ژیان چییه‌؟ ڕاستییه‌كه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كان ئاماده‌ نین وه‌ڵامێكی كورت و ڕوونی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئایین به‌ ڕاشكاوی و ڕوونی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.